به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 هه‌سه‌ده ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی دوایین شه‌ڕه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی جزیره له 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاو کرده‌وه كه تێیاندا لانیكه‌م 51 چه‌كداری داعش له ده‌ڤه‌ری ده‌یره‌زوور كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یێنراوه‌كه:
به‌ره‌ی باغۆز
به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له ناوچه‌كه چه‌ته‌كان ده‌ستیان به جموجۆڵ كرد. شه‌ڕڤانانی ئێمه چه‌ته‌كانیان كرده ئامانج و له 6 شوێن شه‌ڕی سه‌خت ڕووی دا. تێرۆریستان چه‌كی سووک و قورسیان به‌كار هێنا و هه‌وڵیان دا به ئۆتۆمبێل هه‌ڵبێن به‌ڵام شه‌ڕڤانان چه‌ته‌كانی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كرده ئامانج و كوشتن‌یان. هه‌روه‌ها چهتهیێک كه چه‌كی بی كه‌ی سی هه‌ڵگرتبوو، كوژرا. له هه‌مان كاتدا شه‌ڕڤانانی ئێمه كۆبوونهوهیێكی تێرۆریستانیان به هاوه‌ن كرده ئامانج و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه 3 تێرۆریست كوژراون.
هه‌روه‌ها تۆپهاوێژه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ندین بنكه‌ی تێرۆریستانیان كرده ئامانج به‌ڵام ئه‌نجام ڕوون نهبوووهوه. فڕۆكه‌كان بنكه و ناوه‌نده‌كانی تێرۆریستانیان بۆمباران كرد.
ئێواره‌ش چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا له ٢ قۆڵه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانمان له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سووسه که له ئه‌نجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا. ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تێرۆریستی هه‌وڵیان دا هێڵه‌كانی به‌رگریی هێزه‌كانمان بشكێنن به‌ڵام شه‌ڕڤانه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یێكی زۆری تێرۆریستان كوژران و ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه هه‌ڵاتن.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش جارێكی دیكه هه‌وڵی دا خۆی كۆ بكاته‌وه و هێرشێكی دیكه‌ی له دژی خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه ئه‌نجام بدات به‌ڵام شه‌ڕڤانان وه‌ڵامیان دانه‌وه و له‌گه‌ڵ تێرۆریسته هێرشكاره‌كان كه‌وتنه نێو شه‌ڕێكی سه‌خت. له هه‌مان كاتدا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆمبارانی بنكه و ناوه‌نده‌كانی تێرۆریستانیان كرد که له ئه‌نجامدا هێرشه‌كه تێكشكێنرا و ژماره‌یێكی زۆری تێرۆریست كوژران و ته‌رمی 10 تێرۆریست كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه.
جارێكی دیكه تیرۆریستان له ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و پانزێری سه‌ربازییه‌وه هاتنه نێو هێزه‌كانی ئێمه به‌ڵام شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبێلێكی ئه‌وانیان ته‌قانده‌وه و ئه‌وانی دیكه‌ش له مه‌یدانی شه‌ڕ هه‌ڵاتن. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانمان دوو تیرۆریستیان كرده ئامانج كه پشتوێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو و نه‌یانهێشت بگه‌نه خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانان. شه‌ڕڤانان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ک و پشتوێنه بۆمبڕێژكراوهكاندا گرت.
به‌ره‌ی هه‌جین
له‌م به‌ره‌یه جار جار شه‌ڕ هه‌یه، هه‌روه‌ها جار جار به هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه ده‌كرێت. ڕێكخراوی تیرۆریستی هه‌وڵ ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر خاڵی شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا چوونكه شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌ئاگان و چاودێری هه‌موو جموجۆڵێكی تێرۆریستان ده‌كه‌ن.
ئامار
- 51 تێرۆریست كوژران، ته‌رمی 10 له‌و تیرۆریستانه كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئێمه.
- ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ته‌قێنرانه‌وه.
- چه‌كێكی بی كه‌ی سی، 2 پشتوێنی بۆمبڕێژكراو و چه‌ند چه‌كێكی كڵاشینكۆف له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 18 جار هێرشیان ئه‌نجام دا.
- 7 مووشه‌كی جۆری هایمه‌رز هاویشترانه بنكه‌كانی تیرۆریستان.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment