٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٨ - ١٦:٣٤
ئەردۆغان و ترەمپ کۆ دەبنەوە

بەشی تورکیا- بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ناوەندیی سەرۆک کۆماری تورکیاوە بەدەست گەیشتوون، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی 11ی تەشرینی دووهەم واتا 11ی نۆڤێمبێر لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری پاریس کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش قەیرانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە کە لەسەر مەسەلەی قەشە برانسۆن دەستی پێکرد و گەیشتە هەڕەشە و گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی 11ی تەشرینی دووهەم واتا 11ی نۆڤێمبێر لەگەڵ دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری پاریس کۆ دەبنەوە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کە لە 11 و 12ی تەشرینی دووهەمی ئەمساڵدا بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاشتیی پاریسدا سەردانی پێتەخی فەڕەنسا دەکات لە پەرەواێزی ئەو کۆنفرانسەدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا کۆ دەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لەو دیدارەدا سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی گرینگترین کێشەکانی نێوان دوو وڵات واتا مەسەلەی جەماعەتی گولەن و پشتگیریی سەربازیی ئەمریکا لە پەیەدە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەیدا باس و گفتوگۆ دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 39049

Your Comment

You are replying to: .
captcha