بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک كۆماری عێراق لە بەیاننامەیێكدا ڕایگەیاندووە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نامەیێكدا بۆ بەرهەم ساڵح نوسیوویەتی: "دڵخۆش بووم بە بیستنی هەواڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق لەلایەن جەنابتان، بۆیە هیوادارین لەم كاتە ئاڵۆزەدا، وەرگرتنی ئەم پۆستە، ببێتە ئامرازێک بۆ هێنانەدی ئاشتی و دیموكراسی و ئارامی و ئازادی بۆ گەلی كورد و عێراقییەكان".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، كە ئێستا لە توركیا لە زینداندایە، لە نامەكەیدا بۆ بەرهەم ساڵح نووسیویەتی: "بەدڵ و گیان پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیوادارین ئەم پۆستە بۆ گەلانی كوردستانی عێراق ببێتە مایەی خێر و خۆشی".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت لەلایەن توركیاوە بە تۆمەتی پشتیوانی لە پارتی كرێكارانی كوردستان و پشتیوانی لە تیرۆر، دەستگیر كراوە و لە زینداندایە، لەبەرانبەردا دەمیرتاش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەكاتەوە، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەوە ڕووبەڕووی كراوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment