به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسیی په‌رله‌مانی لێکه‌وتۆته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆته‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی کورسیی هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی به‌ هه‌واڵده‌ریی "مه‌علوومه‌"ی گوتوووه‌: به‌شداری نه‌کردنی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تێکڕای حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ژماره‌یێکی زۆر له‌ کورسییه‌کانیان له‌ ده‌ست بده‌ن و هه‌ندێک تۆمه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ پاڵ پارتییه‌وه‌ و بڕوایان وایه‌ که‌ پارتی ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردندا کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و حیزبه‌ بۆ تانه‌لێدان له‌و تۆمه‌تانه‌ سکاڵا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادی عێراق به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

شه‌نگالی جه‌ختیشی کرده‌وه‌: هه‌ندێک له‌ حیزبه‌کان به‌ بۆنه‌ی نه‌بوونی پێگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رنامه‌یێکی ده‌وڵه‌تی ژماره‌یێک له‌ کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38964

Your Comment

You are replying to: .
captcha