به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا هێرش ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت به SNNی ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا به فه‌رمی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنانه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كردنی ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له هه‌رێم ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و هیچ شتێكیشمان پێنه‌وتراوه كه وه‌زیری ناوخۆی عیراق لێكۆڵینه‌وه بكات".
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر كاتێک به فه‌رمی ئاگادار كراینه‌وه ئه‌وكات ئێمه‌ش قسه‌ی خۆمان ده‌بێت به‌وه‌ی ئایا ڕێگه‌یان پێده‌درێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن یاخود نا به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر قسه‌یه و هیچ لیژنه‌یێک سه‌ردانی هه‌رێمی نه‌كردوووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
شایانی باسه؛ به وته‌ی به‌رپرسانی (گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر داوای هه‌ریه‌ک له فراكسیۆنه‌كانی ئه‌و حزبانه فه‌رمانی كردوووه به دروست كردنی سێ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كردنی هه‌زاران ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له هه‌رێم و به‌كارهێنانی بۆ ساخته‌كاری.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment