کاردانەوەی وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج بە وتەکانی ئەردۆغان: مۆڵەت بە ئامادەبوونی هیچ داگیرکەرێک لە مەنبج نادەین

بەشی سووریا- شروان دەرویش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج ئاماژەی دا بە وتەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەباەری مەنبج و ڕایگەیاند: مۆڵەت بە ئامادەبوونی هیچ داگیرکەرێک لە مەنبج نادەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شروان دەرویش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج لەبارەی وتەکانی ئەردۆغانەوە کە هۆشداریی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی قورسی سەربازیی لە مەنبج دابوو وتی: مەنبج بۆ مەنبجییەکانە. ئێمە خۆمان شارەکەمان لە دەست داعش ڕزگار کرد. مۆڵەت نادەین هیچ هێزێکی داگیرکەر داخڵی مەنبج بێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەو پرسەدا کە مەسەلەی مەنبج گرینگترین چوارڕێیانی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا دێتە ئەژمار و زیادی کرد: ئەم شارە لە لایەن ئەنجومەنی سەربازیی مەنبجەوە ڕزگار کرا لە بوونی داعش. ئەوە ڕاستییێکی نەگۆڕە. هەر کات گوشارێک دروست دەکرێت، تورکیا پرسی مەنبج زەق دەکاتەوە، ئێمە بەوە دەزانین کە مەسەلەی مەنبج تەنها نەبەسراوە بە فاکتەری تورکیاوە و ژمارەیێک لە دەسەڵاتەکانی دیکە چاوپۆشی لەم مەسەلەیە دەکەن.

دەرویش جەختی کردەوە: لە مەنبج-دا دوو ئەنجومەن هەیە، ئەنجومەنێکی مەدەنی و ئەنجومەنێکی سەربازی. هەموو کەسێک ئەمە بزانن کە ئێمە مۆڵەت نادەین داگیرکەرێکی دیکە دەستی بە مەنبج بگات.

کۆدی هەوڵنێر: 60113

News Code 38836

Your Comment

You are replying to: .
captcha