عه‌بدولمه‌هدی ده‌توانێت به‌ 10 وه‌زیره‌وه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تارق حه‌رب ده‌ڵێت: ده‌ستوور ژماره‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێی دیاری نه‌كردوووه بۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو ده‌توانێت به‌ 10 وه‌زیره‌وه‌ كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب پسپۆڕ و شاره‌زای یاسای ده‌ستووری رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستووری عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت دیاری كردوووه‌ له‌ ڕۆژی ڕاسپاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا ده‌بێت سه‌رۆک كۆمار كه‌سێكی دیكه‌ ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.

ناوبراو ده‌شڵێت: ده‌ستوور رێگر نییه‌ له ‌به‌رده‌م سه‌رۆک وه‌زیراندا ژماره‌یێک له‌ وه‌زاره‌ته‌كان به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌به‌رێت.

تارق حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌: هه‌ر به‌پێی ده‌ستوور به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو له ‌دانیشتنێكدا نه‌ک به‌ زۆرینه‌ی نیوه‌ زیاتر ده‌كرێت متمانه‌ بدرێته‌ وه‌زاره‌ته‌ نوێكان.

شایانی باسه‌؛ به‌پێی ده‌ستوور ته‌نها 30 ڕۆژ له‌ به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدیدایه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و له‌و ماوه‌یه‌ش ته‌نها 16 ڕۆژی له ‌به‌رده‌مدا ماوه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 38800

Your Comment

You are replying to: .
captcha