یەکێتی ڕەتی دەکاتەوە ڕێگری لە کۆسرەت ڕەسووڵ کرابێت بۆ چوونە ناو هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی لە هەندێک سۆشیاڵ میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ڕێگریکران لە چوونی کۆسرەت ڕەسووڵ بۆ ناو شاری هەولێر بڵاو کرایەوە ڕاگەیاندنی یەکێتی بە فەرمی ئەو دەنگۆیەی ڕەت کردەوە.

کوردپرێس:

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ئه‌و شوێنانیه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ئاڕاسته‌ كراون و ده‌یانه‌وێت ئارامی كوردستان تێكبده‌ن.

ده‌قی ره‌تكردنه‌وه‌كه‌:

له‌ دوێنیه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌رو په‌یچی سوشیالمیدیای ئاراسته‌كراو، كه‌ پیشه‌یان شێواندنی ڕاستیه‌كان‌و جه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دوێنێ هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگای پێنه‌دراوه‌ بچێته‌ شاری هه‌ولێر.

سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیان نیه‌‌و دروستكراون‌و به‌ مه‌رامی تێكدانی ئارامی كوردستان‌و دڵه‌راوكێی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌و دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستان بڕوا به‌و جۆره‌ پروپاگه‌ندانه‌ ناكه‌ن، كه‌ سه‌رچاوه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌یان هیچ متمانه‌یه‌كیان نیه‌.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

9/10/2018

News Code 38661

Your Comment

You are replying to: .
captcha