لێدوانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی منبج

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی منبج ڕای‌گه‌یاند: "هه‌موو ڕه‌وشه‌كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و هه‌موو شتێک كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار دوای به‌شداری كردنی له‌ ٢٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاکپارتی له‌ كزڵجاهامام وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی خه‌نده‌ق هه‌ڵكه‌ندن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی منبج ده‌ڵێت: "هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستیمان كردوووه‌ و به‌رده‌وامیشین. له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین و ڕێوشوێنی پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر. كاره‌كان به‌ خێراییی زۆر و به‌ شێوه‌ی به‌رفراوان به‌رده‌وامن. هه‌موو ڕه‌وشه‌كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و هه‌موو شتێک كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت."

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38551

Your Comment

You are replying to: .
captcha