شاسوار عەبدولواحید: ڕیفراندۆم متمانەی نێوان بەغدا و هەولێری تێکدا

بەشی جیهان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدڵ ئیست ئای کۆمەڵێک تەوەری باس کردووە و لەبارەی ڕیفراندۆمەوە گوتوویەتی متمانەی نێوان هەولێر و بەغدای تێکدا و زیانی بە هەرێمی کوردستان گەیاند.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ سازکردووە و تیایدا لە بارەی دیدی سیاسی و ئابوری و کاری ئێستای جوڵانەوەکە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان کردووە.

ماڵپەڕەکە لەسەرەتا ئاماژەی بەوەداوە کە لە هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەم بۆ پەرلەمانی عێراق، نەوەی نوێ توانیوییەتی ژمارەی کورسییەکانی بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیادبکات و نۆ کورسی لەناو پارتە کوردستانییەکاندا بۆ خۆی مسۆگەربکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئێستادا رکابەری سەرەکی یەکێتی و پارتییە و شاسوار عەبدولواحیدی بە ئەستێرەیەکی نوێی ناو کایەی سیاسی عێراق وەسفکردووە، وەک ماڵپەڕەکە دەڵێت، "دەتوانێت رکابەری گەورەترین بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم بکات."

لەبارەی گفتوگۆی نێوان ماڵپەڕەکە و شاسوار عەبدولواحید، ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پرۆژەیەکی درێژخایەنی هەیە بۆ نەهێشتنی هەژموونی یەکێتی و پارتی لەسەر سیستمی حکومڕانی هەرێم و لە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکەدا، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتوویەتی، "ئێمە باس لە داهاتوو دەکەین و ئێوەش باس لە ئێستا دەکەن."

دەشڵێت، "ئێمە داهاتوو دەبینن، ئێمە حەوت ساڵ، ١٠ ساڵ، ١٥ ساڵ، تەنانەت ٢٠ ساڵی دیکە، دەبینین".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان رۆژ لە دوای رۆژ بیردەکەنەوە، ئەگەر لەسەرهەمان رێگە و شێواز بەردەوامبن و لەگەڵ خەڵک بن، یەکێتی و پارتیش لەسەر رێگە و شێوازی خۆیان بەردەوامبن، کە تەنها خەریکی گەندەڵی و پارە و کۆمپانیاکانیان بن، ئەوا دوو ساڵی دیکە، یان رەنگە لە پێنج یان ١٠ ساڵی دیکەدا گۆڕانکاری رووبدات.

لەبارەی دیدی شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێوە سەبارەت بە دۆسییەی ئابورییەوە، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەکردووە، ئەو لەو باوەڕەدایە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە هەرێم و عێراقدا دەستەبەر بکرێت، ئەم سەقامگیرییەش ببێتە هۆی گەشەکردنی کەرتی ئابوری. بەگەشەکردنی کەرتی ئابوریش بازرگانی گەسي دەکات و ئەوکات خەڵکی زیاتر دڵخۆشدەبن و دەچنە قۆناغیکی باشتری ئابورییەوە.

میدڵ ئیست ئای دامەزراوەیێکی راگەیاندنی سەربەخۆیە و لە نیسانی ٢٠١٤ـەوە دامەزراوە و بنکەی سەرەکی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەیتانیایە. دامەزراوەکە گرنگیدەدات بە هەواڵ و رووداو و گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا

News Code 3831

Your Comment

You are replying to: .
captcha