به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوه‌كانی بۆ دانانی ژماره‌یێک خاڵی گومرگی له نێوان که‌رکووک و مووسڵ و شاره‌كانی هه‌رێم چڕ کردۆته‌وه و تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی له دانانی خاڵی گومرگی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک- هه‌ولێر، که‌رکووک- سلێمانی، مووسڵ بۆ هه‌ولێر و دهۆک ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و به شێوه‌یێكی كرداریش نه‌یانخستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌وباره‌یه‌وه ته‌نها له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی سه‌ره‌تایییه.
ناوبراو وتیشی: "له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بازگه داده‌نرێت، له ئێستادا له ناوچه‌ی فایده له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دهۆک- مووسڵ ئه‌و بازگه‌یه دانراوه به‌ڵام ته‌نها ئه‌ركیان چاودێری كردنه و هێشتا خاڵه گومرگییهكهیان نه‌خستۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه".
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان نه‌یشارده‌وه كه دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌ی عێراق به‌رنامه‌ی بۆ داناوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی شتومه‌ک و كه‌لوپه‌ل دروست ده‌كات و ڕاشیگه‌یاند: "كاریگه‌ری له‌سه‌ر گران بوونی نرخ ده‌بێت به‌ڵام ئێمه‌ش له‌و كاته‌دا قسه‌مان ده‌بێت و به شێوه‌ی ئێستا هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ین به جۆرێک گفتوگۆی نێوان ئێمه و به‌غدا خاو ده‌بنه‌وه".
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment