دانانی خاڵه‌ گومرگییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک گفتوگۆکانی به‌غدا و هه‌رێم خاو ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ نێوان شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک دانراون کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی هه‌رێم و خاوبوونی گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای لێده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوه‌كانی بۆ دانانی ژماره‌یێک خاڵی گومرگی له ‌نێوان که‌رکووک و مووسڵ و شاره‌كانی هه‌رێم چڕ کردۆته‌وه‌ و تا ئێستا به شێوه‌ی ‌فه‌رمی له ‌دانانی خاڵی گومرگی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ڕێگه‌ی که‌رکووک- هه‌ولێر، که‌رکووک- سلێمانی، مووسڵ بۆ هه‌ولێر و دهۆک ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و به ‌شێوه‌یێكی كرداریش نه‌یانخستۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌وباره‌یه‌وه‌ ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی سه‌ره‌تایییه‌.

ناوبراو وتیشی: "له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بازگه‌ داده‌نرێت، له‌ ئێستادا له ‌ناوچه‌ی فایده‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دهۆک- مووسڵ ئه‌و بازگه‌یه‌ دانراوه به‌ڵام ته‌نها ئه‌ركیان چاودێری كردنه‌ و هێشتا خاڵه‌ گومرگییه‌كه‌یان نه‌خستۆته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌".

ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ دانانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ی عێراق به‌رنامه‌ی بۆ داناوه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی شتومه‌ک و كه‌لوپه‌ل دروست ده‌كات و ڕاشی‌گه‌یاند: "كاریگه‌ری له‌سه‌ر گران بوونی نرخ ده‌بێت به‌ڵام ئێمه‌ش له‌و كاته‌دا قسه‌مان ده‌بێت و به ‌شێوه‌ی ئێستا هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ین به ‌جۆرێک گفتوگۆی نێوان ئێمه‌ و به‌غدا خاو ده‌بنه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38179

Your Comment

You are replying to: .
captcha