دۆزینەوەی روفاتی چوار پێشمەرگە له‌ناو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا

بەشی عێرلق و هەرێمی کوردستان- له ‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عیراقییه‌كانی ناو قه‌زای حه‌ویجه‌، روفاتی چوار كه‌س له‌ناو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی شارۆچكه‌كه‌دا دۆزرایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌قید حسێن عه‌لی نه‌جم جبوری ئامر لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی له ‌سنووری كه‌ركووک وتی: "سێ له‌ ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌، له‌ برا پێشمه‌رگه‌كانمانن، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان، شه‌هید كراون و له‌و شوێنه‌دا به‌خاک سپێردراون".

له ‌ئێستادا ئه‌و روفاتانه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ویجه‌ كراون و دواتریش بۆ پزیشكی دادی كه‌ركووک گوازراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ سه‌ربه‌ فه‌وجی 4ی لیوای 9ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بوون، له‌ رۆژی 30-9-2014، له‌گوندی وه‌حده‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق به‌ برینداری و شه‌هیدكراوی كه‌وتنه‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و ژماره‌یان 8 پێشمه‌رگه‌ بووه‌، دوو ئه‌فسه‌ری تێدابووه‌، به‌ڵام ته‌نها پێناسه‌ی سێ له‌و پێشمه‌رگانه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38070

Your Comment

You are replying to: .
captcha