ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی: ئەو عەقڵیەتەی ئێستا هەیە ناتوانێت عێراق بەڕێوە ببات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەعفەر ئیمنكی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە، ئەو عەقڵیەتەی ئێستا لە عێراق هەیە ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات و پێویستە هەموو لایەنە كوردیەكان بە یەكڕیزی بچنە بەغدا.

کوردپرێس:

جەعفەر ئیمنكی لە وتەیeكدا لە دیداری مێری وتی، دەبێت پارتی و یەكێتی كە دوو پارتی گەورەی هەرێمن و هەموو لایەنەكانی تریش پێكەوە و بە بەهێزییەوە بچنە بەغدا، چونكە بەغدا بە بنبەست گەیشتووە و ئەگەر كورد بەهێز نەبێت رۆڵ و بەشدارییەكەی لاواز دەبێت.

رونیشیكردووەتەوە، لە ساڵی 2009 كورد بەهێزەوە لە بەغدا بوو و بەرگریی باشی لە دەستكەوتەكانی خۆی كرد، ئەگەر دامەزراوەكانی عێراق بەهێز و یاسایی بن ئەوا لایەنە سیاسییەكان ئەگەر بەتەنیاش بن دەتوانن كاریگەرییان هەبێت، بەڵام بۆ ئەو كێشانەی ئێستا هەن دەبێت نەخشەڕێگایەكی دیارمان هەبێ بۆ ئەوەی وەك پڕۆژەیەكی نیشتمانی كاری لەسەر بكرێت.

ئیمنكی پێشی وایە، باس لەوە دەكرێت حەشدی شەعبی بە یاسا دامەزراوە، لەبەرامبەردا دەبینین هێزی پێشمەرگە ئەگەرچی بەپێی دەستور ناسێنراوە و بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگری لە عێراق كەچی رەت دەكرێتەوە، ئەو عەقڵیەتە بەمجۆرە ناتوانێت عێراق بەڕێوە ببات، بەڵكو دەبێت پێداچونەوە بكرێت و هەموان لەسەر ئەو پرسانە رێك بكەوین.

News Code 3804

Your Comment

You are replying to: .
captcha