هۆشداری لە مەترسییەكانی داعش بۆ سەر خانەقین دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- پەلاماری تیرۆریستانی داعش لە قەزای خانەقین زیادی كردووە و سەرۆكی ئەنجومەنی قەزاكەش هۆشداری دەدات لە تێكچوونی دۆخی ئەمنیی سنوورەكە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، بەSNNی راگەیاند: بۆشایی ئەمنی لە سنوورەكەدا دروست بووە، ئێستاش هێزەكانی فریاكەوتن و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ناتوانن كۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنی خانەقین بكەن.

ناوبراو وتیشی:"ماوەیێكە پەلاماری چەكدارانی داعش لە سنوورەكە زیادی كردوە و بوونەتە مەترسی بۆ دانیشتووانی ناوچەكانی دەوروبەری خانەقین، بەشێوەیێک ئێستا بەشێكی زۆری گوندەكانی سەر بەقەزاكە، لە ترسی تیرۆریستانی داعش خۆیان پاسەوانی گوندەكانیان دەكەن".

لەبارەی ئەوەی چۆن چەكدارەكان دزە دەكەنە سنوورەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەو قەزایە راشیگەیاند: لە ڕێگەی هەردوو چەمی ئەڵوەن و سیروانەوە كە دارستانێكی زۆر چڕن، چەكدارانی داعش دزە دەكەن سنوورەكە و پەلامارەكانیان ئەنجام دەدەن.

بەوتەی سەمیر محەمەد، بەشێكی زۆری داعشەكان خەڵكی گوندە سوننەنشینەكانی ناوچەكەن و دەیانەوێت بە كوشتن و رفاندنی هاووڵاتیان، دۆخی سنوورەكە ئاڵۆز بكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38018

Your Comment

You are replying to: .
captcha