کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆیییه‌كانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هێلیكۆپته‌ره‌كانی سووریا و رووسیا له كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناحیه‌ی هه‌بیت، جهرنهناز، هیش و تهمهنیهی باشووری ئیدلب و شارۆچكه‌ی لاتهمنه باكووری حه‌ما بۆردومان ده‌كه‌ن که له‌و هێرشانه‌دا 17 مه‌ده‌نی بریندار بوون.
مسته‌فا حاج یووسف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له به‌یانییه‌وه به‌رده‌وامه 17 کەس بریندار بوون".
به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری 29 کەس کوژراون و لانیكه‌م 71ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment