به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوله‌یمان سۆیڵو له ناوه‌ندی نیشته‌جێ كردنی كاتیی یایلاداغ له پارێزگای هاتای بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوا و باسی له هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلب كرد و گوتی: "خه‌می ئێمه مرۆڤایه‌تیمانه. به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به داواكاریمان له‌وباره‌یه‌وه و له‌وه‌ش پاشگه‌ز نابینه‌وه. ده‌ست پێكردنی شه‌پۆلێكی كۆچ به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلبه‌وه به‌رپرسیارێتیی ئێمه نییه و ئه‌وه‌ش ڕوون و ئاشکرایه که ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م مرۆڤایهتییهمان نابین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سووریا گوتی: "ده‌مه‌وێت ئه‌م ژماره‌یه به توركیا رابگه‌یه‌نم. له میانی دوو ساڵی ڕابردوودا 255 هه‌زار و 300 هاووڵاتیی سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وێ ئارامیی تیادا ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ وڵاتی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له‌و ژماره‌یه 160 هه‌زاریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه تورکیا ئارامیی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment