به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆنال شه‌فیق ئۆز جێگری سه‌رۆکی جه‌ھه‌په نه‌خشه‌ڕێگه‌یێکی پارته‌که‌ی پێشکه‌ش به ئه‌ردۆغان کردوووه و تێیدا داوای له سه‌رۆک کۆمار کردوووه داوا له ھه‌موو وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بکات بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتوووانی ئیدلب و گرووپه ناتیرۆریسته‌کان له پارێزگای ئیدلبی سووریا.
له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که تورکیا داوا له گرووپه چه‌کدارییه‌کان بکات چه‌که‌کانیان دابنێن.
به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگه‌که جه‌ھه‌په داوا له ئه‌ردۆغان ده‌کات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د دروست بکات و کار بکرێت بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌ی ساڵی ١٩٩٨ له نێوان ھه‌ر دوو وڵات.
جێگری سه‌رۆکی جه‌ھه‌په ده‌شڵێت: "پێویسته دیداره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی سووریا ته‌نھا له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌وه نه‌بێت به‌ڵکوو ده‌بێت چوارچێوه‌ی دیداره‌کان فراوانتر بکرێن و تورکیا زانیاری کۆبوونه‌وه‌کانی تاران و دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه و سووچی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ھاوبه‌شی پێ‌بکات".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment