کوردپرێس: به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی 31مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، كورته فیلمی چیرۆكیی "ئیستادیۆم" له ده‌رهێنانی كه‌یوان فه‌هیمی، له به‌رهه‌مێنانی سه‌میرا مه‌رزبان، كه‌یوان فه‌هیمی و (شارۆ فیلم) له‌گه‌ڵ 10 كورته فیلمی دیكه له سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ركابه‌ری ده‌كات.
ئه‌م كورته فیلمه به ماوه‌ی 15 خوله‌ک به‌سه‌رهاتی كوڕێكی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه كه بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی‌دا خۆی ده‌شارێته‌وه، به‌ڵام باوكی ناچێت بۆ یاریگا و تووشی به‌سه‌رهاتێكی دیكه ده‌بێت.
كه‌یوان فه‌هیمی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ده‌رهێنانی شانۆ و وانه‌بێژی كارگه‌ی فیلمسازیی شێوازی ئه‌زموونی له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد كه چالاكی خۆی له ساڵی 1997 به ئاماده‌كردنی كورته فیلم له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد ده‌ست پێكرد و به‌رهه‌مهێنانی شەش كورته فیلمی چیرۆكی له كارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.
سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد له رۆژانی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبر له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment