به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: یه‌كێتی بڕیار و سیاسه‌تی دیموكراسی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا و دوور له گومان و نیگه‌رانییه‌كان ئه‌نجام بدرێ و بۆ ئه‌نجامدانیشی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی ساز داوه. ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له ڕێی كۆمیسیۆنه‌وه په‌یامی ڕوونی خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكایه‌تیی حکوومه‌ت و به ڕه‌سمی حكوومه‌ت په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ندی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێ یه‌كێتی په‌سه‌ندی ده‌كات.
ڕاگه‌یێندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی دۆخی عێراق و هه‌ڵبژاردنی كوردستان
گه‌لی ئازادیخوازی كوردستان!
ڕای گشتیی دیموكراتیخواز!
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆژی (5/9/2018) به سه‌رپه‌رشتیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی سه‌رباره‌ت به دۆخی عێراق و هه‌ڵبژاردنی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ساز دا، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخی عێراق و چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، كۆبوونه‌وه وێڕای سوپاسی وه‌فدی هاوبه‌شی دانووستان كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توانییان پرسی سه‌نگی كوردستان و هاوسه‌نگی بڕیاردان له ناو كێشمه‌كێشه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بپارێزن له‌سه‌ر دۆخی عێراق و چۆنیه‌تیی پێكهێنانی كابینه‌ی حکوومه‌ت كۆبوونه‌وه بڕیاری دا كه‌وا:
دوا واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق (15/9/2018) له ئێستاوه هه‌تا ئه‌و كاته، كات به‌ده‌ستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانه‌وه هه‌یه، چاودێری سیاسه‌تی جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆییی عێراق بكات، زانیاری زیاتر كۆ بكاته‌وه و چاوه‌ڕوان بین وه‌ڵامی ڕه‌سمی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی عێراقه‌وه بدرێته‌وه، هه‌تا بزانرێ چ لایه‌نێک به ڕاستی ئاماده‌یه، كێشه ئابووری و سیاسی و ده‌ستوورییه‌كانی عێراق و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنیان ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌مه‌ش، به‌رچاومان ڕوون ده‌بێته‌وه بۆ دوابڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چاره‌نووسسازه.
ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بێگومان بنه‌مای ڕێککه‌وتنمان به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌له‌كه‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی پابه‌ند به ده‌ستوور و بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه و دوور له ده‌سه‌ڵاتی تایفه‌گه‌ریه.
جه‌خت كرایه‌وه كه په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگی یه‌كێتی و پارتی و پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوانیان گرنگه و زۆر گرنگیشه هه‌وڵ بدرێ په‌ره پێبدرێ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بگرێته‌وه و پرۆژه‌كه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێ.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش، یه‌كێتی، بڕیار و سیاسه‌تی دیموكراسی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا و دوور له گومان و نیگه‌رانییه‌كان ئه‌نجام بدرێ و بۆ ئه‌نجامدانیشی ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی ساز داوه.
ئاشكراشه هه‌ڵبژاردن بۆ حزب و لیسته‌كانه، ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ڕێی كۆمسیۆنه‌وه، په‌یامی ڕوونی خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و به ڕه‌سمی حكوومه‌ت په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ندی داوخستنی هه‌ڵبژاردن بكرێ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، په‌سه‌ندی ده‌كات.
گه‌لی خۆراگری كوردستان!
دۆخێكی نوێ له ناوچه‌كه و له ناو عێراق و له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ماده‌ی (140) هاتۆته پێشه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ مافه دیموكراسی و ده‌ستوورییه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی دونیا و ناوچه‌كه له ده‌ست ناده‌ین.
ئومێده‌واریشین هه‌موو لایێک پێگه و ڕێگه‌ی گه‌له‌كه‌مان له عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌دا وه‌ک خۆی بخوێننه‌وه. كورد چه‌ند پێویستی به پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به دۆستایه‌تی ئیقلمیه. بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووره له‌سه‌ر:
- سیاسه‌تی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه و عێراقدا.
- یه‌كڕیزیی هێزه كوردستانییه‌كان له كوردستاندا.
- جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ماده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور دوور له ڕوانگه‌ی تایفه‌گه‌ری و هێشتنه‌وه‌ی حكوومه‌تی عه‌سكه‌ری له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
- هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیسی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیتحادی به‌رپرسیارێتیی ئاسایشی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانیان پێ بسپێردرێت.
- ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به زووترین كات كۆ ببنه‌وه و ئه‌ركه یاسایییه‌كانی دوا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
- چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییی بودجه و مووچه و نه‌وت و گاز.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2018/09/05
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment