به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له بنارى چیاى دێلدا که چه‌ندین مانگه بوووه‌ته مه‌یدانى شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ختى سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى په‌که‌که، به ده‌یان گوند بوونیان هه‌یه و ڕۆژانه سنووره‌که ده‌بێته ئامانجى بۆردومانى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا.
دوورى بنکه سه‌ربازییه‌که‌ى تورکیا له‌سه‌ر لووتکه‌ى چیاکه له گونده‌کانی لێلکان و بنهسهنا و بۆزینه ناومیرگان که‌متره له چوار کیلۆمه‌تر و دانیشتوووانى ئه‌و گوندانه ده‌ڵێن به به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له سنووره‌که‌یان ڕوو ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانیان به‌رکه‌وتوووه و ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.
به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی تورکیا و په‌که‌که له سنووری برادۆست که سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سیده‌کانه و 250 گوند له‌خۆ ده‌گرێت ترس و دڵه‌ڕاوکێ خستۆته دڵی دانیشتوووانى سنووره‌که که سه‌رقاڵی کارى کشتوکاڵى و ئاژه‌ڵدارین.
سوپاى تورکیا له‌و سنووره به قووڵاییی ٣٠ کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى بهزاندوووه و ناوبه‌ناویش گه‌ریلاکانى په‌که‌که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و بنکه سه‌ربازییه‌ى که تورکیا له‌سه‌ر چیاى دێل دروستی کردوووه.
سووتانی پووش و پاوان به‌هۆی بۆردمانى به‌رده‌وامیی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا زۆرترین کیشه‌ی بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کانی سنووره‌که دروست کردوووه و ده‌ڵێن ناتوانن ئاژه‌ڵه‌کانیان ببه‌نه له‌وه‌ڕگاکان و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا ١٠ سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌هۆی بۆردومانى فڕۆکه‌کانى تورکیاوه مردار بوونه‌وه.
برادۆست که به شوێنێکى ستراتێژى داده‌نرێت ناوچهیێکى به‌رفراوانه و له دۆڵی گه‌لی عه‌لی به‌گه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ چۆمان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌وێشه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆ شه‌مزینان و بارزان و دیانا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment