په‌رله‌مانتارێك: قوباد تاڵه‌بانی‌ گوتوویەتی نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان قوباد تاڵه‌بانی‌‌و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنییه‌ كوردییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌، "ئێمه‌ چۆن دڵمان دێ نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی ئه‌وانه‌ بكه‌ین؟!".

کوردپرێس:

یوسرا ڕه‌جه‌ب، ئه‌ندامی‌ ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، دوێنێ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و وه‌فدی دانوستانكاری‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا، "ئێمه‌ پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان جگه‌ له‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌هیچ شتێكی تر ڕازی نابن ئه‌گه‌ریش زو وڵامیان نه‌ده‌نه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ده‌می داهاتودا به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت ڕازی نه‌بن‌و بڵێن ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی پارێزگایه‌كی عێراقی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم بكه‌ین".

ناوبراو ده‌ڵێت، "به‌ڕێز كاك قوباد پێی وتم ئێمه‌ چۆن دڵمان دێ نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی ئه‌وانه‌ بكه‌ین؟! منیش به‌ڕاشكاوی‌و به‌ئه‌وپه‌ری جورئه‌ته‌وه‌ پێم وت، ئه‌ی چۆن دڵت دێ خه‌ڵك برسی بێ؟! به‌داخه‌وه‌ هیچ وڵامێكی نه‌بوو."

News Code 377

Your Comment

You are replying to: .
captcha