بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتور دیاری ساڵح مامۆستای جوگرافیای سیاسی لە وروشو باوەڕی ئەوەیە کە ئەگەر کوردەکانی عێراق لە چوارچێوی عێراقی یەکگرتوو و فیدراڵدا چالاکیی سیاسی دەرببڕن و لە بەغدا بوونیان هەبێت، ئەنجامێکی باشتری هەم بۆ کوردەکان و هەم بۆ دیکەی پێکهاتە قەومی و ئایینییەکانی عێراق دەبێت.
دیاری ساڵح لە یادداشتێکیدا کە لە ماڵپەڕی میدل ئیست بڵاوی کردۆتەوە ڕەزامەندیی خۆی هەمبەر داخڵ بوونی کوردەکانی عێراق بە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق دەردەبێت، بە وتەی ناوبراو ئەوەش پاش هەوڵی ناسەرکەوتووانەیان لە بەڕێوەبەردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی-دا.
ناوبراو لەو باوڕەدایە ئێستا کوردەکان خۆیەکخستنن بۆ بەشداری لە دەوڵەتی نوێی عێراق. ئەو هاوپەیمانێتییە بۆتە هۆی ئەوەی کە هەم ئیئتیلافە شیعەکان و هەم ئیئتیلافە سوننەکان بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ کوردەکان ئامادەیی نیشان بدەن.
دیاری ساڵح دەڵێت کوردەکان بە بەشدارییان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە چارەنووسی گەورەترین کوتلەی سیاسیی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت بەسراوە بە بڕیاری ئەوانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment