کوردپرێس- به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب داعش سێ كه‌سى له گوندى ئه‌لبوخاترى نزيکی شارۆچكه‌ى هه‌جين گوله‌باران كردوووه و له گوندى سووسه‌ى هه‌مان ناوچه‌ش سێ كه‌سى ديكه‌ى كوشتوووه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات خاوه‌ندارێتى له ناسنامه‌ى سێ كه‌س له قوربانييه‌كانی ڕاگه‌ياند و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ته‌رمه‌كانيان له نزيک كێڵگه‌ى نه‌وتيى عه‌زبه له باكوورى ده‌یره‌زوور دۆزراونه‌ته‌وه.
سايتى (العرب اليوم) بڵاوی كردوووه‌ته‌وه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا داعش 19 چه‌كدارى خۆى گوله‌باران كردوووه دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبارى كردوون به سه‌ره‌ڕۆيی كردن له ئايیندا و ئه‌و گرووپه چه‌كداره له مانگى ڕه‌مه‌زانى ڕابردوو له گوندى سووسه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ده‌یره‌زوور ده‌ستگير كرابوون و له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا سزاكه‌يان به سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment