به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی ئاكپارتی له توركیا له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاشكرای كرد: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان له دوای ته‌واو بوونی كۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ی توركیا به سه‌ردانێک ده‌چێته ئه‌و وڵاته.
میرانی ڕوونیشی کرده‌وه: سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا و گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆ ده‌بێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌كه‌ن.
شایانی باسه؛ سه‌ردانی نێچیرڤانی بارزانی بۆ تورکیا ده‌بێته دووهه‌م سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان كه له 30ی ئه‌یلوولی 2017 ساز كرا.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment