جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: باشتره‌ توركیا دانبه‌خۆداگرتنی تره‌مپ تاقی نه‌كاته‌وه‌

به‌شی جیهان- جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ كار ده‌كات بۆ ئازادكردن‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ بۆ ئه‌مریكا و ده‌شڵێت: "باشتره‌ توركیا ئارامی ‌و به‌رگه‌گرتنی تره‌مپ تاقی نه‌كاته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پێنس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا له ‌زنجیره‌یێک توویتدا له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ڕای‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكادا به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی قه‌شه‌ برۆنسۆن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ بۆ لای خێزان ‌و هاوڕێكانی ‌و كلێسای ئه‌مریكا و پێویسته‌ هه‌موو ئه‌مریكییێكیش به‌رده‌وام بێت له ‌نزاخوێندن له‌پێناو قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداریشی دایه‌ توركیا كه‌ "قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ كه‌سێكی بێتاوانه‌ كه‌ له‌ توركیا زیندانییه‌ و پێویسته‌ توركیا دانبه‌خۆداگرتنی سه‌رۆک تره‌مپ تاقی نه‌كاته‌وه‌".

شایانی باسه‌؛ قه‌شه‌ برۆنسۆن كه‌ ئێستا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری ئیزمیری توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌، له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی بزاڤی خزمه‌ت ‌و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی دراوه‌ته‌ پاڵ و به‌هۆی ئازاد نه‌كردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌شه‌وه‌، ئه‌مریكا زنجیره‌یێک سزای به‌ سه‌ر توركیادا سه‌پاندوووه‌ كه‌ به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ لیره‌ی توركی نیوه‌ی به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37348

Your Comment

You are replying to: .
captcha