پێنج ژنه‌ تیرۆریستی داعش له‌ مووسڵ ده‌ستگیر کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له ‌به‌ری چه‌پی مووسڵ 5 ژنه‌ تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "له‌لایه‌ن پۆلیسی قاهیره‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی ئه‌بی ته‌مامی نه‌ینه‌وا، پێنج ژنه‌ تیرۆریستی داعش، كه ‌داواكراو بوون به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركران."

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: "ئه‌و پێنج تیرۆریسته‌ له‌ ڕێگه‌ی موفتی "ئه‌بوو ئه‌یووب" له ‌گرووپی تیرۆریستیی داعش كاریان كردوووه‌ و یه‌كێک له‌وانه‌ به‌ ئامێری ئاسنین پشكنینی بۆ ژنان ده‌كرد."

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش دا که‌ ئه‌و پێنج ژنه‌ له ‌گه‌ڕه‌می ئه‌منیی به‌ری چه‌پی مووسڵدا ده‌ستگیر كراون.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37274

Your Comment

You are replying to: .
captcha