کوردپرێس:
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی رێوڕەسمی کردنەوەی سایلۆی کەلار رایگه‌یاند، گه‌رمیان بێ ناز بووه و بۆ من پرسیاره بۆچی تا ئێستا خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی گه‌رمیان نه‌كراون و ئه‌مڕۆ زۆرترین داواكاری كه كراوه بابه‌تی خزمه‌تگوزاریی بنه‌ڕه‌تی بووه.
سەرۆکى حکوومەت جەختی کردەوە کە له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن ده‌سه‌ڵاتی یاسایی حكوومه‌ت به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا بسه‌پێنن.
هەروەها ئەوەشى خستە ڕوو کە ناكرێت هیچ به‌شێك له كوردستان بمێنێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیراده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كار بكات.
هەروەها سەرۆکى حکوومەت وتیشى"حكوومه‌ت له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌ركی هه‌یه و سه‌رتاسه‌رییه. به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته بتوانێت چۆنێتی رێكخستنی كاروباره‌كان بگرێته ده‌ست، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان به شێوه‌یه‌ك رێك‌بخرێن و حكوومه‌ت بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و سنوورانه بكات و داهاتیان بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه".
لە کۆتاییشدا مەسروور بارزانى رایگەیاند، هێشتا قه‌یرانی ئابووریمان ماوه و بابه‌تی په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وامه و داواتان لێده‌كه‌م هاوكاری حكومه‌ت بن و حكوومه‌ت جیاواز نییه له ئێوه و حكوومه‌ت و هاووڵاتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر و سه‌قامگیرتر به‌رن.
Your Comment