نێچیرڤان بارزانی: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو حزبەکان قسه‌ به‌ پارتی بڵێن و ده‌نگ کۆ بکه‌نەوە‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ بانگه‌شه‌ی حزبه‌که‌یدا له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند خه‌ڵک هۆشیاره‌ و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو قسه‌ به‌ پارتی بڵێیت و ده‌نگ کۆ بکه‌یته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ بانگه‌شه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند "سلێمانی شاری دایکمه‌ و زۆرم خۆشده‌وێت، به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ک له‌دژی پارتی په‌روه‌رده‌ کراوه‌، به‌ردیش ده‌گیرێته‌ به‌رزه‌کان نه‌ک که‌وتووه‌کان، ده‌شبێت پارتییه‌کان ئارام بن و دان به‌خۆیاندا بگرن".

بارزانی هەر سەبارەت بە شاری سلێمانی، وتی: پارتی سلێمانی فەرامۆش نەکردووە، پارتی و سلێمانی پێکەوەبەستراون، پارتی و سلێمانی پێکەوە جوانن و بە دڵنیاییەوە پارتی و سلێمانی پێکەوە سەردەکەون و هاوکات بەڵێنی دا سەردانی سلێمانی بکەنەوە و بە بەرنامەیەکی نوێوە بێنەوە سلێمانی.

دەرەبارەی هێرش کردنە سەر حزبەکەی، نێچیرڤان بارزانی وتی: "ئێستا خه‌ڵک هۆشیاره‌ و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو به‌ قسه‌ وتن به‌ پارتی ده‌نگ کۆ بکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ رێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه‌، ده‌شزانین پارتی بوون له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئاسان نییه‌ و خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ دووجار پارتین".

جێگری سه‌رۆکی پارتی وتیشی: "هیچ شۆڕشێکی پارتی بێ ده‌ستکه‌وت نه‌بووه‌، که‌سانێکیش له‌ په‌رله‌مانی عێراق هاوکاریی نه‌یاره‌کانی کوردیان کردووه‌ بۆ تێکدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم، به‌ڵام پارتی ئاماده‌یه‌ له‌پێناو ئاشتی و ده‌ستکه‌وتی زیاتر پارتی ئاماده‌یه‌ له‌ به‌شی خۆی بداته‌ لایه‌نه‌کانی دیکه‌".

News Code 3605

Your Comment

You are replying to: .
captcha