حکوومه‌تی عێراق دژی ده‌ستووره‌ و هیچ کارێکی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌کردووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسى میحوەرى مەخموور-گوێر رایدەگەیەنێت حکوومه‌تی عێراق دژی ده‌ستووره‌ و لە 2005ەوە هیچ کارێکی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانى بە میدیاکانى حزبەکەى راگەیاندووە: له‌ شه‌ری داعش و تیرۆریستان پێشمه‌رگه‌ رۆڵی کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکوومه‌تی عێراق هیچ رۆلیکی نه‌بوو له‌ هاوکاری کردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵکوو خودی خۆمان به‌رگریمان کرد و هه‌مووت واناکانمان خسته‌ گه‌ڕ بۆ پڕ چه‌ککردنی پیشمه‌رگه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌رێمی کوردستان .

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، حکوومه‌تی عێراق دژی ده‌ستووره‌، هیچ کارێکی وای نه‌کردووه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ له‌ 2005ـه‌وه‌ هیچیان بۆ پیشمه‌رگه‌ نه‌کردووه‌.

بارزانى دەشڵێت "ئێمه‌ به‌رده‌وام داوامان له‌ هاوپه‌یمانان کردووه‌ و گله‌ییه‌کانمان گه‌یاندۆته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ڵام ئه‌وان بیانین، زیاتر پرسه‌که‌ عێراقییه‌ و ئه‌وان که‌مته‌رخه‌من له‌و پرسه‌ که‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ک هاوکاری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن .

روونیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی که‌ پێشمه‌رگه‌ کردی دژی تیرۆریستانی داعش له‌ جیاتی هه‌موو جیهان به‌رگری کرد، هه‌موو لایه‌ک بینیمان که‌ ئه‌و شوێنانه‌ چیان به‌سه‌رهات که‌ داعش چووه‌ ناوی و داگیریان کرد.

ئەو بەرپرسە سەربازییەى پارتى باس لەوە دەکات کە له‌ مێژووی کورد بۆ یه‌که‌مجار هه‌موو پارته‌کان که‌ بڕیاریان دابێت ئه‌وه‌ بوو هه‌موو سیاسییه‌کانی کورد له‌ هه‌رێم چوونه لای بارزانی که‌ ئه‌و وه‌کاله‌ت وه‌ربگرێت و به‌رگری بکات و قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت.

هەروەها سیروان بارزانى روونیدەکاتەوە کە تا ئێستا مه‌ترسیه‌کانی داعش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ به‌وه‌ی زۆر ناوچه‌ له‌ ژێر مادده‌ی 140 ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن، پێشیوایە کە زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ بوون که‌ ئێستا له‌ که‌مپه‌کانن له‌ کوردستان ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌کانیان چونکه‌ بڕوایان به‌ ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ نییه‌ ، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت له‌ ناوچه‌یه‌ک بن که‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رگریان لێ بکات و له‌ هەرێمی کوردستان نیشته‌جێ بن .

لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەی پارتى و یەکێتى سیروان بارزانی رایگه‌یاند، خواست هه‌یه‌ و به‌رنامه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام هاتنی تیرۆریستانی داعش وای کرد که‌ ئه‌وه‌لیه‌ت بدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هه‌وڵ دراوه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانان و وڵاتانی جیهان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ ئازاو شه‌ڕکه‌ره‌ که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، ئێستا پرۆسه‌که‌ زۆر چۆته‌ پێش، هێزی پشتیوانی خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوی دیکه‌ش نراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی یه‌که‌ی 80 و ئێستاش هه‌نگاوی دیکه‌ هه‌یه‌ بۆ هێزه‌کانی یه‌که‌ی 70 بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

News Code 3585

Your Comment

You are replying to: .
captcha