بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نوێنەری وەلی فەقی لە کوردستان ڕێزی لە یاد و ناوی شەهیدان گرت و وێڕای پیرۆزبایی لە هەفتەی بەرەڤانیی پیرۆز ڕایگەیاند: هاوڕەزمەکانم لە ئەو پەڕی سنوورەکاندا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیستیکباری جیهانیدا گیانیان پێشکەش کردووە و ڕێگایان درێژەی هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند گەورەیی ئێستای وڵاتەکەمان قەرزداری خۆێنی پاکی شەهیدان و فەرماندەیی و ڕێبەریی بێ وێنەی ڕێبەری باڵای شۆڕشە.
Your Comment