بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی ، لە وتەیێکدا بۆ ژمارەیێک لە سەردانکەرانی لە سلێمانی، رایگەیاند "کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی ئەگەر کێشەی حزبین، دەبێت لە رێگەی حزبەوە و لەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی چارەسەر بکرێن.
هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی وتیشی" ئەگەر کێشەکەش یاساییە و شتێک روویداوە کە نەدەبوایە رووبدات، با بچین لە دادگا یەکلایی بکەینەوە."
شێخ جەنگی جەختیشی کردەوە "رێگای تر قابیلی قبووڵ نییە کە تۆ بێیت هێزی چەکدار بەکاربهێنێت بەرامبەر بە برا و کەسوکارەکەی خۆت."
هەروەها لەیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایاندا لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی لە یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان كرد و لە سەرەتای پەیامەكەدا هاتووە: لە نێو کۆمەڵگەی کوردەواری و ڕۆڵی دیار و بەرچاویان هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و خزمەت کردن بە کۆمەڵگە و بەرگری کردن لە بەها باڵا نیشتمانی و نەتەوەییەکان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پاراستنی یەکڕیزیی و ئاشتی و لێبوردەیی و چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیاندا.
هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: لە ئێستاشدا کە چارەنووسی میللەتەکەمان کەوتۆتە دەستی چەند سیاسییەکی چاوچنۆک و بەرژەوەندیخواز.
داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات، لە ڕێگەی مینبەری مزگەوتەکانەوە خەڵکی هۆشیار بکەنەوە لە سیاسەتی چەوتی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەوەی میللەتەکەمان بەئاگابێت و هەوڵبدەین بە هەموومان ڕێگریی بکەین لە بڕیار و پیلانەکانیان کە ئاسایش و ئۆقرەیی هەرێمەکەمان و بەرژەوەندی میللەتەکەمان دەخەنە مەترسییەوە.
Your Comment