باڵیۆزى به‌ریتانیا: ئاماده‌ین نێوه‌ندگیرى له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا بكه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ستیڤن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عیراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێت هاوكاریى عیراق بكات، هه‌روه‌ها ئاماده‌ن بۆ نێوه‌ندگیرى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان.

کوردپرێس:

ستیڤن هیكى له‌كاتى پێشكه‌شكردنى وته‌یێكدا له‌ دیبه‌یتێكدا به‌ناوى "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق-به‌ریتانیا: راستى و ئاسۆى هاریكارى) كه‌ ناوه‌ندى رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ سازیكردبو، وتى "به‌ریتانیا به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر عیراق هه‌یه‌ بۆ پشتگیریكردنى له‌ ئاڵنگارییه‌ سیاسى و ئابورییه‌كان، كه‌ روبه‌ڕوى بوه‌ته‌وه‌".

وتیشى "بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌ به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر حكومه‌ت و گه‌لى عیراق كردوه‌ و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین نێوه‌ندگیریى له‌نێوان به‌غدا و سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ین بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌ ئابوریه‌ى عیراق هه‌یه‌تى".

هه‌روه‌ها باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه‌، ئاماده‌ییان تێدایه‌ نێوه‌ندگیرى له‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كانى نێوانیان.

News Code 340

Your Comment

You are replying to: .
captcha