بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاتیع ریکابی ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی: بێدەنگیی لەئاست دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا، وایکردووە ئەو وڵاتە زیاتر چاو ببڕێتە خاکی عێراق و دەستتێوەردانە سەربازییەکانیشی زیاتر بکات، بەشێوەیەک بەشێک لە هێزە وشکانییەکانی تورکیا گەیشتتونەتە نزیک ناوەندی پارێزگای دهۆک.
ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بۆئەوە کردووە کە دەستتێوەردانەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراق بابەتێکی تازە نییە، بەڵام لەشکرکێشی بۆ قووڵایی خاکی عێڕاق و هاتن و چوونی ئەو هێزانە لەناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیازی داگیرکاریانەی تورکیای ئاشکرا کرد، تەنانەت هەندێک لە هێزەکانی تورکیا خۆیان گەیاندۆتە پارێزگای نوێی عێراق.
روونیشی کردۆتەوە کە تورکیا لەو دەستدرێژیانەیدا رەچاوی مافی هاوئایینی و هاوسێیەتی ناکات، بۆیە دەبێت حکوومەت ڕێگای نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە و وەک تەماشاکەر بەدیار ئەو خەڵکەوە نامینێتەوە کە بەهۆی داگیرکردنی ناوچەکانیان لەلایەن تورکیاوە تووشی ئازار و نەهامەتی بوونەتەوە.
Your Comment