سووکایەتی کردنی پێشکەشکارێکی تورک بە زمانی کوردی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە

بەشی تورکیا- بێژه‌رێكی تورك له‌ كاتی میوانداریكردنی چه‌ند كه‌سێك، رێگه‌ نادات یه‌كێك له‌ میوانه‌كانی به‌ زمانی كوردی قسه ‌بكات و له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ رایده‌گرێت.

کوردپرێس:

بێژه‌ره‌كه‌ ناوی دیده‌م یڵماز ئه‌رسه‌لانه‌ و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی شۆو توركه‌، له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ میوانداریی ئافره‌تێكی كردووه‌ له‌ شاری رحای كوردستانی تورکیا، ئه‌و كاته‌ی كچه‌كه‌ ویستوویه‌تی به‌ كوردی قسه‌ بكات، رایگرتووه‌ و رێگه‌ی نه‌داوه‌ قسه‌ بكات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ویستوویه‌تی به‌ كوردی قسه‌ بكات، پووری دوو میوانه‌كه‌ی ناو ستۆدیۆ بووه‌، به‌ڵام خۆی له‌ شاری رحا به‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بووه‌ته‌ میوانی كه‌ناڵه‌كه‌.

له‌سه‌ر ئاستی توركیا، چالاكوانانی كورد به‌ هاشتاگی #haddinibididemarslan له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌و بێژه‌ره‌ گرتووه‌ و به‌ ره‌گه‌زپه‌رست وه‌سفیان كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد رۆژین، ره‌خنه‌ی توندی له‌و بێژه‌ره‌ گرتووه‌ و نووسیویه‌تی: "ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌خۆشیه‌" و هه‌ندێك كه‌س له‌ژێر ناوونیشانی جیاواز و هێنانه‌وه‌ی پاساو ئه‌نجامی ده‌دات.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ندێك كه‌س ره‌گه‌زپه‌رستی له‌ ناخیاندایه‌ و ده‌یانه‌وێ بیشارنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ڵوێستی له‌وجۆره‌دا ناخیان ده‌رده‌كه‌وێت.

News Code 3193

Your Comment

You are replying to: .
captcha