کوردپرێس:
حەسەن نازم، وتەبێژی حكومهتی عێراق لەكۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت بەپەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021. وتیشی، حکومەتی فیدڕاڵ باوەڕیوایە یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەربکات.
حەسەن نازم ڕوونی كردهوه كه حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی دارایی -یاسای قەرزەوهو ئەو یاسایەش دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم ڕێککەوتنەکان، بەگوێرەی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبونی لەسەرە.
Your Comment