وەزیرانی دەروەی ئێران و عێراق جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوکارییە دوولایەنەکان دەکەنەوە

بەشی ئێران- هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لەتاران کۆبوونەوە و لەبارەی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکاری دوولایەنە لەسەرجەم بوارەکان گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دواین گۆڕانکارییەکان، پێویستی بونیادنانی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا تاوتوێ کراون و وەزیری دەرەوەی ئێران پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێست و سیاسەتی عێڕاق دەربڕیوە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە.

ئامانجێکی دیکەی سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وەی عێراق‌ بۆ ئێران بۆ گەیاندنی بانگهێشتنامه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بووە بۆ بەشداری کردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى نوێى ئێران لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3042

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha