فوئاد مه‌عسوم دوای مانگێک لە کێشەکانی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر كێشەكانی ناوخۆی حزبەكەی پەیامێك ئاڕاستەی هەردوو هاوسەرۆك دەكات و ڕایگەیاند، ھەمووان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە ڕێگەیەكی ھێمنانە كۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت.

کوردپرێس:

فوئاد مەعسوم، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشیمانی کوردستان و مەكتەبی سیاسی پێشووی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموومان دەزانین ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی كۆمەڵێك كێشەیە، كە كۆنگرەش بەداخەوە نەیتوانی چارەسەری بكات.

راشیگه‌یاندووه‌، بۆیە ئێستا داواتان لێدەكەم ھەموان دور لە ھەر بەرژەوەندییەكی شەخسیی و دور لە ھەر لێكدانەوە و بیركردنەوەیەكی دەستەیی و تەنهاو تەنها بۆ سودی یەكێتی و گەلەكەمان لەخەمی چارەسەركردنی كێشەكاندا بین وە یەكێتیانەو بەسودوەرگرتن لەدونیا بینییەكانی مام جەلال تەنگژەكان بڕەوێنینەوەو هەنگاوی گەورە بهاوین بۆ تەواكردنی ئەوبەرنامانەی یەكێتی بۆ دامەزراوە.

دەشڵێت: "پێویستە ھەمووان ئەو ڕاستییەش بزانن لە درێژە كێشان و بەردەوامبونی ململانێ و ئاڵۆزیی نێوان ھەڤاڵانمان ھیچ كەس براوە و سەركەوتوو نییە، بەڵكو ھەمووان پێكەوە لەناو كەشتییەكەدا نغرۆ دەبین و ناتوانین وەڵامی خوێنی شەهیدەكانمان و كەسوكاریان بدەینەوە”.

News Code 2994

Your Comment

You are replying to: .
captcha