بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی پێنجشه‌ممه 5-8-2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداریی له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی حوجەتولئیسلام ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆککۆماری تازه‌ی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به سه‌ردانێکی فه‌رمی گەیشتە تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
شاندەکەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێکدێن لە فەوزی هەریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، حەمەی حەمەسەعید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و کوێستان محەممەد وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری هەڵبژێراوی ئێران ئەمڕۆ لەکاژێر 17:00 بەکاتی تاران و 15:30 خولەک بەکاتی هەولێر لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات. 115 بەرپرسی باڵا لە 73 وڵاتی جیهانەوە بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.
لەو رێوڕەسمەدا 10 سەرۆککۆمار، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە و هەروەها نێردراوی تایبەت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی کۆمیسیونی پەرلەمان و شاندی پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش بەشداریی دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment