حکوومەتی تورکیا واز لە هەڕەشەی هێرش کردن بۆ شەنگال بهێنێت

بەشی تورکیا- هەدەپە داوای کرد دان بە کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکاندا بنێت و واز لە هەڕەشەی هێرش کردن دژی شەنگالیش بهێنێت.

کوردپرێس:

پارتی دیموکراتیکی گەلان لە بەیاننامەیێکدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکانی شەنگال داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد دان بە جینۆسایدکرانی ئێزدییەکانی شەنگالدا بنێت و واز لە هەڕەشەی هێرش کردن دژی شەنگالیش بهێنێت.

لە بەیاننامەکەدا کە واژۆی تولای خەتیم ئوغولاری هاوسەرۆکی لیژنەی گەلان و بیروڕای هەدەپەی لە سەرە و لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتەکە بڵاو کراوەتەوە بەرپەلامار کەوتنی مێژووی ئێزدییەکانی بیر هێناوەتەوە و نووسیویەتی: ڕۆژی 15ی جوون ئەنجومەنی یمافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند داعش ئێزدییەکانی جینۆساید کردووە. ئێزدییەکان بە بیر و بڕوا و کەلتووری خۆیانەوە خاوەنی ڕەسەنی ئەم مەڵبەندەن. تورکیا پێویستە دان بە جینۆسایدکرانی ئێزدییەکاندا بنێت و واز لە سیاسەتی هەڕەشەکردن دژی شەنگال بهێنێت.

News Code 2960

Your Comment

You are replying to: .
captcha