بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو خێزان کوردەی لەلایەن دانیشتوانی نەژادپەرستی شاری کۆنیاوە کوژران، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە عەبدولحەمید گویل وەزیری دادی تورکیا، نەعمان کورتولموش جێگری پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)، میدحەت سینجار هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)، عەبدولەتیف شنر نوێنەری کۆنیا سەربە پارتی کۆماریخوازی گەل (CHP)، شاندی بەدواداچوونی CHP و وەحدالدین ئوزکان پارێزگاری کۆنیالە گۆڕستانی سەراچئۆغڵو لە ناوچەی کاراتای بە خاک سپێردران.
دوێنێ لە گوندی حەسەن کۆی لە ناوچەی مەرام لە کۆنیا، نەژادپەرستان هێرشیان کردە سەر خانەوادەیێکی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن.
ئەو خانەوادە لە حەوت کەس پێکهاتبوون، لە مانگی ئایاردا لەلایەن خەڵکی ڕەگەزپەرستی ناوچەکەیانەوە بە چەقۆ و دار و بەرد هێرشکرایە سەریان بە سەختی بریندارکران بەڵام دوێنێ بە چەک هێرشکرایە سەریان و بە 20 فیشەک کۆتایی بە ژیانیان هێنرا.
سەرۆکی دادگای شاری کۆنیا بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندووە، لەسەر ڕووداوەکە 10 کەسیان دەستگیرکردووە و بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment