زێباری: بەرپرسانی عێراقی دەبێت لە گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا هەڵوێستی بوێرانە بنوێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری، وەزیری پێشوتری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی عێراقی دەبێت لە گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکادا هەڵوێستی بوێرانە بنوێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق گرنگییێکی زۆری بۆ سەقامگیری هەموو عێراق هەیە.

بەوتەی هۆشیار زێباری، دەبێت ئەمریکا بەر لە کشانەوەی لە عێراق دڵنیابێت لەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای ئەوەیان هەیە ڕووبەڕووی هەر کارێکی کارەساتبار ببنەوە.

وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، عێراق ئەفغانستان نییە، هەرەسهێنانی عێراق بەواتای هەرەسهێنانی تەواوی ناوچەکەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha