ئەحمەد تورک: گوشارەکانی دەسەڵات بەهۆی کوردبوونمانەوەیە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشوی گەورەشارەوانی مێردین رایگەیاند، دەسەڵاتی ئەنقەرە گوشار ناخاتە سەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بەڵکو "گوشارەکانی دەسەڵات بەهۆی کوردبوونمانەوەیە، ئەوان دژایەتیی کورد دەکەن، نەک ئەو سیاسەت و رێچکەیەی گرتوومانەتە بەر".

کوردپرێس:

ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی مێردین لەمیانی وتارێکدا لە کۆنگرەی سێیەمی رێکخستنەکانی لقی پارێزگای موشی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، "سیاسەتکردن بۆ کورد پیرۆزە، نەخۆشی و بەساڵاچون نازانێت، کورد دەبێت تاوەکو دوا هەناسەی سیاسەت بکات و درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدات، هەروەها نابێت لە بەرامبەر هەر گوشارێکدا سڵ بکەینەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەسەڵات گوشار ناخاتە سەر هەدەپە بەڵکوو گوشارەکانی دەسەڵات بەهۆی کوردبونمانەوەیە، ئەوان دژایەتیی کورد دەکەن، نەک ئەو سیاسەت و رێچکەیەی گرتومانەتەبەر، هەربۆیە پێویست دەکات ریزەکانمان یەکبخەین و نێوماڵی خۆمان تۆکمەتر بکەین و لە هەر کوێیەک کورد هەبێت دەستی بۆ درێژ بکەین و دۆزی رەوای گەلەکەمان زیاتر رون بکەینەوە".

ئەحمەد تورک هۆشداریشی دایە دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە و وتی، "ئیدی لە قۆناخی کۆتایی دەسەڵاتیاندا دەژین و بە نەژادپەرستی و رەگەزپەرستی ناتوانن درێژە بە تەمەنی دەسەڵاتەکەیان بدەن".

News Code 2757

Your Comment

You are replying to: .
captcha