بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەوم-دا ڕایگەیاند: شاری خانەقین لە باکووری ڕۆژئاوای بەعقووبە سەربە پارێزگای دیالی بۆتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و تەقینەوە و هاوڵاتیانی سڤیل لە تەقینەوەکاندا بوونەتە قوربانی، بۆیەش داوا دەکەین هێزی پێشمەرگە بۆ ئەم ناوچانە بگەڕێتەوە.
هۆشیار ئیسماعیل وتیشی: گەڕانەوەی دووبارە پێشمەرگە بۆ خانەقین دەبێتە هۆی سەقامگیر بوونی ئەو شارە و لە ناوبردنی شانەی نووستووی گرووپە توندئاژۆکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment