داوا لە پێشمەرگە دەکرێت بۆ خانەقین بگەڕێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی عێراق داوا لە هێزەی پێشمەرگە دەکات بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی ئەمنیی شاری خانەقین بۆ ئەو شارە بگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەوم-دا ڕایگەیاند: شاری خانەقین لە باکووری ڕۆژئاوای بەعقووبە سەربە پارێزگای دیالی بۆتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی و تەقینەوە و هاوڵاتیانی سڤیل لە تەقینەوەکاندا بوونەتە قوربانی، بۆیەش داوا دەکەین هێزی پێشمەرگە بۆ ئەم ناوچانە بگەڕێتەوە.

هۆشیار ئیسماعیل وتیشی: گەڕانەوەی دووبارە پێشمەرگە بۆ خانەقین دەبێتە هۆی سەقامگیر بوونی ئەو شارە و لە ناوبردنی شانەی نووستووی گرووپە توندئاژۆکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27125

Your Comment

You are replying to: .
captcha