به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕایگه‌یاند که ھه‌وڵی سه‌پاندنی سزا به سه‌ر عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی تورکیا و سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا به بێبه‌رامبه‌ر نامێنێته‌وه.
ناوبراو ڕایگهیاندوووه: "تا ئیداره‌ی ئه‌مریکا تێنه‌گات که ناتوانێ داواکارییه نایاسایییه‌کانی خۆی به‌م ڕێگایه ده‌سته‌به‌ر بکات ئه‌وا ناتوانین کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین."
شایانی باسه؛ سارا ساندێرس گوته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندبوو به‌ھۆی ئازاد نه‌کردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریکی "ئه‌ندریو برۆ‌نسن" که له‌لایه‌ن دادگاکانی ئه‌مریکاوه سزا دراوه، ئه‌مریکا سزا به سه‌ر ھه‌ریه‌که له عه‌بدولحه‌مید گوڵ وه‌زیری دادی تورکیا و سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیادا ده‌سه‌پێنێت.
ساندێرس ڕایگه‌یاندبوو: "به فه‌رمانی سه‌رۆک، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه، ھه‌ریه‌که له وه‌زیرانی داد و ناوخۆی تورکیا سزا ده‌دات که ڕۆڵیان ھه‌بوو له ده‌ستگیر کردن و به‌ندکردنی قه‌شه برۆنسندا."
ساندێرس راشیگه‌یاندبوو که ئه‌و دوو وه‌زیره ئه‌گه‌ر سامانێکیان ھه‌بێت له ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکاش لای خۆیه‌وه به بیانووی ڕۆڵگێڕان له زیندانی کردنی قه‌شه برۆنسندا سه‌پاندنی سزای به سه‌ر گوڵ و سۆیلۆدا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی یاساکانی ئه‌مریکا که‌سێک که ناوی ده‌چێته لیستی سزاکانه‌وه ئه‌گه‌ر سامانێکی ھه‌بێت له ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێت و مامه‌ڵه‌ی بازرگانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کاندا لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
له ٩ی کانوونی دووه‌می ٢٠١٦ قهشهیێکی ئه‌مریکی به ناوی برۆنسون به تۆمه‌تی ھاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ و په‌که‌که ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و په‌ڕاوی یاسایی له‌لایه‌ن داواکاری کۆماری ئیزمیر بۆ کرایه‌وه.
له‌و په‌ڕاوه‌ی که له‌سه‌ر برۆنسۆن کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که ناوبراو له ژێر په‌رده‌ی پیاوی ئایینی تاوانی به ناوی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییانه ئه‌نجام داوه و له چوارچێوه‌ی ستراتیژی گشتی ئامانجه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی زانیوه و به ویستی خۆی ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵیاندا کردوووه.
ھاوکات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش کرابوو که برۆنسۆن ناوی نھێنی به‌رپرسانی باڵای فه‌تۆی زانیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان گفتوگۆی کردوووه، له‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان کراوه که ناوبراو له‌گه‌ڵ به ناو به‌رپرسی ناوچه‌ی ئیجه‌ی سه‌ر به فه‌تۆ، به‌کر باز و مورات سه‌فا که ئێستا له تورکیا ھه‌ڵاتوون گفتوگۆی کردوووه و ھه‌ماھه‌نگی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه ده‌ستنیشان کردوووه.
له پاڵ ئه‌مه‌ش گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ته‌نه‌ر کڵچ سه‌رۆکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لقی تورکیا ئه‌نجام داوه که ئێستا به تاوانی "ئه‌ندامێتی له رێکخراوی تیرۆریستی چه‌کدار" ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.
ھه‌روه‌ھا له‌و په‌ڕاوه یاسایییهی له‌سه‌ر برۆنسۆن کراوه‌ته‌وه تێدا په‌یامێکی ناوبراو بڵاو کراوه‌ته‌وه که بۆ سه‌ربازێکی ئه‌مریکی ناردوووه و باسی له دڵگرانی خۆی به‌ھۆی شکستی ھه‌وڵی کووده‌تاکه‌ی تورکیا له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ نیشان داوه و له به‌شێکی په‌یامه‌که‌ی برۆنسنۆندا ھاتوووه "چاوه‌ڕێی ھه‌ندێک ڕووداو بووین که تورکه‌کانی ده‌ھه‌ژاند. مه‌رجی پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ عیسا دروست بوو. ھه‌وڵی کووده‌تا شۆکێک بوو. ژماره‌یێکی زۆری تورک ھه‌روه‌کوو پێشتر متمانه‌یان به سه‌ربازان کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره زۆر دواکه‌وت. له دوای ھه‌وڵی کوودهتاکهش، ئه‌مه‌ش ھه‌ژانێکی دیکه‌یه. وابزانم ڕووداوه‌کان به‌ره‌و خراپتر ده‌چن. له کۆتادا ئێمه سه‌رده‌که‌وین."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی برۆنسۆن ڕه‌تی کردوووه‌ته‌وه که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به ناو به‌رپرسی ناوچه‌ی ئیجه‌ی سه‌ر به فه‌تۆ، به‌کر باز کردبێ به‌ڵام له لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌کنیکی ده‌رکه‌وتوووه که برۆنسۆن ٢٩٣ جار سیگنالی سیمکارته‌که‌ی له شوێنێکی زۆر نزیکی به‌کر باز بوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment