کوردپرێس:
حەسەن سالم ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش بە ئەنقەست لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و لە شاری مووسڵ ژێرخانی خزمەتگوزاری و شوێنە گشتییەکان و پرد و نەخۆشخانەکان دەکاتە ئامانج لە بەر ئەوەی خۆی بەشداری بکات لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و سامانی ئەو وڵاتە بە تاڵان ببات.
ناوبراو زیادی کردووە: ئامانجی هاوپەیمانیی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا تەنها ئەوە نییە کە بەرپەرچی داعش بداتەوە بەڵکوو بەنقەست لە شوێنە گشتی و ئاوەدانەکانی ناوچەی نەینەوا دەدات لە بەر ئەوەی بە بیانووی بەشداریکردن لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا سامانی ئەو وڵاتە تاڵان بکات.
Your Comment