دانیمارک داوایێکی توركیا بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی PKK ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانیمارک داوایێكی حكوومه‌تی توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی داواكاری گشتیی دانیمارک ئاشكرای كرد: ئه‌و داوایه‌ی حكوومه‌تی توركیایان له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ ڕه‌ت كردۆ‌ته‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ حاڵه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ توركیا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سزادان و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو ببێـته‌وه‌.

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دانیمارک ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا نه‌كردوووه‌ كه‌ توركیا به ‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌كات به‌ڵام ئاشكرای كردوووه‌ له‌ 14ی ته‌مموزی ڕابردوو له ‌كاتی پێداچوونه‌وه‌ به‌ داواكارییه‌كه‌ی توركیادا ده‌ستگیر كراوه‌‌ و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌دۆسیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوووه‌ هیچ كام له‌ مه‌رجه‌كانی یاسای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی دانیمارک له‌و كه‌سه‌دا نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئازاد كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27016

Your Comment

You are replying to: .
captcha