٧٠٩ کەس ناوی خۆیان وەک کاندید پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەرێم کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی هەرێم ڕایدەگەیێنێت ٧٠٩ کەس ناوی خۆیان کاندید کردووە وەکوو بۆ کاندید بوونیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له ‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیى هه‌رێم رایگه‌یاندووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە کاتی وەگرتنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە ٢٩ لیست و قەوارە ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە کە پێکهاتووە لە ٧٠٩ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

شۆڕش حەسەن ئاماژەی بەوەداوە وردبینى كردنى ناوى كاندیدانى قه‌واره‌ سیاسیه‌كان ته‌واو بووه‌ و چەند کاندیدێک ڕەت کراوەنەتەوە کە ڕێنماییە بنچینییەکانی کاندیدبوونیان تێدا نەبووە.

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له ‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم ئەوەشی وتووە "چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەتەواوەی ناوی کاندیدەکان یەکلایی بکرێتەوە و پاشان دوای بڕیاردانی دەستەی دەست پاکی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ لیستی فەرمی کاندیدەکان ڕادەگەێنرێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و بەپێی تۆمارە سەرەتاییەکانیش، سێ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٦٤٢ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 27004

Your Comment

You are replying to: .
captcha