به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو بڵاوی کرده‌وه كه پارتی داد و گه‌شه له دادگا سكاڵایێكی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شک په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئه‌ستانبۆڵی هه‌ده‌په تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی 23ی ئه‌م مانگه له میانی وتارێكدا له په‌رله‌مانی توركیا سووكایه‌تی به ئاكه‌په كردوووه و تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵیان.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو پارێزه‌ری ئاک‌پارتی بورهانه‌ددین سه‌ڤه‌جان و موعه‌ممه‌ر جه‌مالئۆغڵۆوه‌وه تۆمار كراوه و ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌حمه‌د شک له دانیشتنی په‌رله‌ماندا له‌باره‌ی ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له یاساكان و ئه‌و بڕیارنامانه‌ی وه‌ک یاسا كاریان پێ ده‌كرێ وتارێكی پێشكه‌ش كردوووه.
له سكاڵاكه‌دا به‌شێک له وته‌كانی شک نووسراوه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به شێوه‌یێكی دوور له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه ناوبراو هێرشێكی ناڕه‌وای كردۆته سه‌ر ئاكه‌په و قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن و سووكایه‌تی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌كان به‌جۆرێكن كه هه‌رگیز شایانی لێبوردن نین.
سكاڵاكه كه پێشكه‌شی دادگای ئێشكگری بنه‌ڕه‌تی ئه‌نقه‌ره كراوه به پێویست زاندراوه كه ئه‌حمه‌د شک به هۆی ئه‌و وتانه‌ی كه به زمانێكی ناسیاسییانه قسه‌ی كردوووه و شێوازێكی ناشیرینی به‌كار هێناوه سزا بدرێت به پێدانی 100 هه‌زار لیره.
سه‌رچاوه: میلله‌ت پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment